لە PUKMEDIA وە ناوی كاندیدە كوردە سەركەوتووەكان بۆ پەرلەمانی سوید بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 01:34 PM - 2026-09-15
PUKMEDIA
كاندیدە كوردە سەركەوتووەكان بۆ پەرلەمانی سوید
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست PUKMEDIA كەوتووە، حەوت كاندیدی كورد توانیویانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید سەربكەون.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، لەكۆی 84 كاندیدی كورد بۆ هەڵبژاردنە گشتییەكانی سوید، تائێستا حەوت كاندیدیان توانیویانە سەركەوتن بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
كاندیدە سەركەوتووەكان پێكهاتوون لە گورگین باقرچی ئۆغلۆ، هەنا ئەمین، لاوین رێدان، قادر قاسرگە، سارا گویلە، تەلار ئەلكوردی و هاوار ئاسایش.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 13ی9ی2026، لە سوید هەڵبژاردنی گشتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی پەرلەمان، دەستەی بەڕێوەبردنی هەرێمەكان و ئەنجوومەنی شارەوانییەكان بەڕێوەچوو، لەكۆی 54 هەزار و 212 كاندید، 84 كاندیدیان كورد بوون و لەو ژمارەیەش تائێستا حەوت كاندیدیان بۆ پەرلەمانی سوید سەركەوتن، بەڵام تا ئێستا ناوی كاندیدە كوردە سەركەوتووەكان بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی هەرێمەكان و ئەنجوومەنی شارەوانییەكان ئاشكرا نەكراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

