riklam

بۆ یەکەم جار کچە کوردێک پۆستێکی باڵا لە کەنەدا وەردەگرێت

جیهان 01:22 PM - 2026-09-15
هێرۆ موهتەدی PUKMEDIA

هێرۆ موهتەدی

جیهانى

بۆ یەکەم جار کچە کوردێک پۆستێکی باڵا لە کەنەدا وەردەگرێت و دەبێتە کەسایەتییە هەرە بەهێزەکان لەدەرەوەی تۆرنتۆی.

هێرۆ موهتەدی کچە کوردێکە و وەک جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای دی-درەیک لەپارێزگای ئەنتاریۆی کەنەدا، دەستبەکاربوو.

لەبارەی وەرگرتنی ئەو پۆستەشەوە هێرۆ موهتەدی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بە توانای خۆم وەک یەکێک لە بەڕێوەبەرانی سەرەکی کۆمپانیای بیناسازی و نیشتەجێبوون، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەستبەکاربووم، کە ماوەی 23 ساڵە لەو بوارەدا کاردەکەم.

وتیشی: لەماوەی رابردوودا هەوڵی جددیم داوە بۆ گەشەکردن و ناساندنی کۆمپانیای دی-درەیک و خستنەڕووی بەرنامەکانی کۆمپانیاکە، لەم رووانگەیەشەوە وەک جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکە، دەستنیشانکراوم و ئامانجمە لە داهاتوودا هەوڵەکانم چڕتر بکەمەوە بۆ سەرخستنی کۆمپانیاکە.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket