دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق دواخرا
عیراق 11:53 AM - 2026-09-15
میدیاکان
خوێندكاران
دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق لە 20ی ئەیلوولەوە بۆ 11ی 10ی 2026 دواخرا، ئەمەش بە مەبەستی تەواوكردنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم، ئامادەكردنی خوێندنگەكان و رەچاوكردنی بەرزی پلەكانی گەرما.
فەرمانگەی راگەیاندنی وەزیری پەروەردەی عیراق رایگەیاند: بەبڕیاری عەبدولكەریم عەبتان، وەزیری پەروەردەی عیراق و بە مەبەستی دیاریی كردنی كاتێكی پێویست بۆ تەواوكردنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم و ئامادەكردنی خوێندنگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن و رەچاوی بەرزی پلەكانی گەرما، دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی 2026-2027 بۆ رۆژی یەك شەممە 11ی تشرینی یەكەم دواخرا.
راشیگەیاندووە: وەزیری پەروەردە دڵنیایی دەدات لە دابینكردنی هەموو پێداویستییە تەكنیكی و كارگێڕی خوێندنگەكان، پێش ئەوەی خوێندكاران لە سەرتاسەری عیراق دەست بە خوێندن بكەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیاربوو رۆژی 20ی ئەیلول یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی 2026-2027 بێت.
PUKMEDIA
دەقی بڕیارەكە:
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

