سەرۆككۆمار جەخت لەهاوكاری نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم لەبارەی كشتوكاڵ و ئاو دەكاتەوە
کوردستان 01:37 PM - 2026-09-14
راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 14 ی ئەیلول 2026، لە كۆشكی بەغداد، پێشوازی لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری كرد و جەختیان لەگرنگی هاوكاری نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان لەبارەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كردەوە.
لەمیانی دیدارەكەدا چەند پرسێكی پەیوەست بەكەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تاوتوێ كران، سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی هاریكاری نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان كردەوە لەبارەی ئەم دوو پرسەوە، هەروەها چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو ئاڵنگارییانەی روبەڕووی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەبنەوە.
سەرۆككۆمار، ئاماژەی بەوەدا كە گۆڕانی كەشوهەوا و كەمی ئاو و كەمبوونەوەی دابارینی باران وئاڵنگاریی زیاتر بۆ كەرتی كشتوكاڵ دروست دەكەن، هاوكات جەختی لەپێویستی گرتنەبەری پلانی بەردەوامی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو و پەرەپێدانی شێوازی كشتوكاڵی بۆ یارمەتیدانی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم گۆڕانكاریانە و پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ئاوی وڵات كردەوە.
لەلای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی، باسی لەدۆخی ئێستای كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان كرد و تیشكی خستە سەر پێویستی هەرە لەپێشنەكانی. هەروەها ئاماژەی بەگرنگی بەردەوامبوونی دیدار و هەماهەنگی لەبارەی پرسە هاوبەشەكانەوە كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

