تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم

کوردستان 12:36 PM - 2026-09-14
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

ئەمڕۆ 14ی 9ی 2026، تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی  و ئابووریی حكومەتی هەرێم و دوای تەواوكردنی رێكارەكان، راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوەو لەنزیكترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: كەمێك لەمەوبەر بڕی ( 831،666،000،000)   هەشت سەدو سی و یەك ملیارو شەش سەدو شەست و شەش ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.

راشیگەیاند: هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ( 120،000،000،000 ) سەدو بیست ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب لە كۆی تەمویلی مووچە بڕیوە. 

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوە سەرەڕای ئەوەی بڕی ( 6،030،166،545 ) شەش ملیارو سی ملیۆن و سەدو شەست و شەش هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاب نەناردووە كە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەكانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان و وەرگرتنی پارەكە بەشێوەی كاش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوەو لە نزیكترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت.

PUKMEDIA
 

ئەمانەش ببینە