سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی: موسڵ هەمیشە هێمای پێکەوەژیانی ئاشتییانە بووە
کوردستان 05:08 PM - 2026-09-13
تایبەت
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پارێزگای موسڵ
ئەمڕۆ
13ی9ی2026، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق سەردانی پارێزگای موسڵی کرد و لە دیدارەکانیشداجەختی لە هەماهەنگیی
زیاتری نێوان نوێنەران و ئیدارەی خۆجێیی مووسڵ کرایەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی
سەرجەم پێکهاتە ڕەسەنەکانی پارێزگاکە.
لە سەرەتای
سەردانیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، سەردانی مەڵبەندی 7ی مووسڵی کرد، و پاشان بە
هاوڕێیەتیی هەڤاڵ ئاراس محمد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند،
سەردانی دیوانی پارێزگا موسڵ- یان كرد لەلایەن عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری
مووسڵەوە پێشوازیان لێکرا.
لەو دیدارەدا، هەرێم
کەمال ئاغا وێرای دەستخۆشی لەو بەرەوپێشچوون و بوژانەوە بەرچاوەی پارێزگاکە، ستایشی
هەنگاوە بوێر و کارە مەیدانییەکانی پارێزگار و تیمە کارگێڕییەکانی کرد لە پرۆسەی
ئاوەدانکردنەوە و گێڕانەوەی سەقامگیریی زیاتر بۆ شارەکە،هەروەها جەخت لە
هەماهەنگیی زیاتری نێوان نوێنەران و ئیدارەی خۆجێیی موسڵ کرایەوە، بە ئامانجی
خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتە ڕەسەنەکانی پارێزگاکە.
هەر لە
سەردانەکەیدا بۆ موسڵ، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵی کرد
و لەلایەن ئەحمەد حاسود، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی ئەنجومەنەوە
پێشوازیی لێکرا .
لەو
کۆبوونەوەیەدا، تیشک خرایە سەر گرنگیی ڕۆڵی دەزگا چاودێری و یاساییەکان لە
سەرخستنی کارە خزمەتگوزارییەکاندا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دووپاتیکردەوە کە
موسڵ هەمیشە هێمای پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی بووە.
لە کۆتایشدا،
سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای موسڵی کرد و لەلایەن حارس فارس، سەرۆکی
دەستەی وەبەرهێنانەوە پێشوازی لێکرا و لەو دیدارەدا، باس لە پەرەپێدانی کەرتی
وەبەرهێنان، ڕاکێشانی سەرمایەگوزاری کرا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بووژانەوەی ئابوری
و ڕەخساندنی هەلی کار لە شارەکەدا بکات .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

