كەشتییەك بە243 سەرنشینەوە ژێرئاو كەوت
جیهان 10:15 AM - 2026-09-13
تیمی رزگارکردن بەدوای قوربانیاندا دەگەڕێت
AP
بەهۆی تێكشكانی كەشتییەكی نەفەرهەڵگر لە دەریای جاوا، كەسێك گیانی لەدەست داو 140 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.
تیمەكانی گەڕان و رزگاركردنی ئیندۆنیزیا رایانگەیاند: دوای بچڕانی پەیوەندی لەگەڵ كەشتیی (Virgo Transport 8) كە 243 سەرنشینی هەڵگرتبوو، دەركەوت بەهۆی خراپی كەشوهەواوە، كەشتییەكە ژێرئاو كەوتوەو دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان و رزگاركردن دەستيپێكرد.
راشیانگەیاند: بەهۆی رووداوەكەوە كەسێك گیانی لەدەستداو 140 كەسیش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە، هاوكات 103 كەس لەمردن رزگاركراون.
كەشتییەكە لە سورابایاوە بەرەو بانجارماسین لە باشووری كالیمانتان دەچوو، دواین راپۆرت دەریخستووە، كە دەوروبەری سەعات 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 13ی 9ی 2026، لە 150 كیلۆمەتری باشووری شارەكە بووەو لەئێستاشدا كەشتییەكانی گەڕان و رزگاركردن لەگەڵ هەلیكۆپتەرێك رەوانەی ناوچەكە كراون، لە كاتێكدا كەشتییەكانی تریش كە لە دەریای جاوا كار دەكەن ئاگادار كراونەتەوە و داوایان لێ كراوە هەر نیشانەیەك سەبارەت بە سەرنشینەكان بینین رایبگەیەنن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، مانگی رابردوو، كەشتییەك لە نزیك دوورگەی مادور گڕی گرت و بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.
ئیندۆنیزیا زیاتر لە 17 هەزار دوورگەی هەیەو بۆ هاتوچۆی نێوان دوورگەكان بە شێوەیەكی گشتی وەكو هۆكارێكی باوی گواستنەوە، پشت بە كەشتییەكان دەبەسترێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

