بە سەرپەرشتی عەلى زەیدى گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی عەجیل ئیمزاکرا
عیراق 08:12 PM - 2026-09-12
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکوەزیران
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
کۆمپانیای نەوتی باکوور
و کۆمپانیای (KEPT) گرێبەستێکیان بۆ
پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی عەجیل ئیمزاکرد، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی
ئاسایشی وزە و زیادکردنی بەرچاوی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی سروشتی لە
وڵاتدا.
بەسەرپەرشتی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی
عیراق گرێبەستی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی عەجیل لە نێوان کۆمپانیای
نەوتی باکوور و کۆمپانیایKEPT ئیمزا
كرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران رایگەیاند:
ئیمزاكركردنی گرێبەستەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتدایە بۆ زۆرترین
بەکارهێنانی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و
باشکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی کێڵگە نەوت و گازییەکان، بەمەش ئاسایشی وزە
بەهێزتر دەبێت و پشتگیری لە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵات دەکات.
روونى کردوەتەوە: بەرهەمهێنانی غازی
كێڵگەكە لە 135 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ 300 ملیۆن پێ سێجا بەرزدەکاتەوە،
هاوکات بەرهەمهێنانی نەوت لە 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ 40 هەزار بەرمیل لە
ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

