گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران نرخی نەوت بەبەرزی دەهێڵێتەوە

جیهان 09:12 AM - 2026-09-10
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ميدياكان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

نرخی نەوت

بەهۆی بەردەوامی گرژییەكانی ناوچەكە و ترس لە داهاتووی بازاڕی وزە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەبەرزی ماوەتەوەو یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەپێی ماڵپەڕی (OIL PRICE)، ئەمڕۆ 10ی9ی2026 یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 100 دۆلار و 6 سەنت و یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 95 دۆلار و 67 سەنتەوە مامەڵەیان پێوە دەكرێت.

شارەزایان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و داخستنی گەروی هورمز دەگێڕنەوە، چونكە پێشتر بەهۆی ئیمزا كردنی رێككەوتننامەی لێكتێگەیشتن لە 17ی6ی2026، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گەڕی سێیەمی جەنگ، جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە