سەرۆککۆمار: بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بەرهەمی کشتوکاڵی زیادبکرێت
عیراق 07:49 PM - 2026-09-09
نوسینگەی راگەیاندن
سەرۆککۆمار لە کێڵگەی خورمای فەدەک
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، ، ئەمڕۆ 9ی9ی2026 سەردانی کێڵگەی
خورمای فەدەکی کرد و لە ئەزموونەکەی لە بواری چاندن و بەرهەمهێنانی جۆرەکانى خورمای
کۆڵییەوە.
سەرۆککۆمار بە ناوچە جیاوازەکانی کێڵگەکەدا گەڕا، هەروەها گوێی لە
روونکردنەوەی سەرپەرشتیارانی کێڵگەکە گرت سەبارەت بەو ڕێبازە هاوچەرخانەی کە
پەیڕەو دەکرێن بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی کشتوکاڵی و بەرزکردنەوەی کوالێتی خورما.
سەرۆککۆمار دەستخۆشی لەو هەوڵانە کرد کە لەلایەن عەتبەی حوسەینییەوە
بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ دەدرێن، و جەختی لە گرنگیی پشتگیریکردنی ئەو
دەستپێشخەری و پرۆژانە کردەوە کە بەشدارن لە گەشەپێدانی سامانی کشتوکاڵی و
هەمەجۆرکردنی بەرهەمی خورما، بەو پێیەی یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی پارێزگای
کەربەلا و عدراق بە گشتی.
هەروەها ئاماژەی بە پێویستیی هاندانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و
بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا هاوچەرخەکان لەم کەرتەدا کرد، بە شێوازێک کە بەشداری بکات
لە زیادکردنی بەرهەم، دابینکردنی هەلی کار، پشتگیریکردنی ئابووریی نیشتمانی، و
بەهێزکردنی پێگەی بەرهەمی عێراقی لە بازاڕە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

