یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە 100 دۆلار نزیک دەبێتەوە
جیهان 09:46 AM - 2026-09-09
میدیاکان
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
بەهۆی بەردەوامی گرژییەکانی ناوچەکە و ترس لە
داهاتووی بازاڕی وزە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە هەڵکشانی بەردەوامدایە و
یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی ماڵپەڕی (OIL PRICE)، ئەمڕۆ 9ی9ی2026 یەک بەرمیل نەوتی برێنت
یەک دۆلار و 50 سەنتی دیکە بەرزبووەوە بە
99 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی تەکساس یەک دۆلار و
26 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بە 94 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شارەزایان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەردەوامی گرژی و
ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و داخستنی گەروی هورمز دەگێڕنەوە، چونكە پێشتر
بەهۆی ئیمزا كردنی رێككەوتننامەی لێكتێگەیشتن لە 17ی6ی2026، نرخی نەوت بەشێوەیەكی
بەرچاو دابەزی، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گەڕی سێیەمی جەنگ، جارێكی دیكە نرخی
نەوت بەرزبووەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

