لە بەریتانیا هەزار و 477 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە
جیهان 09:23 AM - 2026-09-09
میدیاکان
هەڵوەشانەوەی گەشتەکان
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە جوڵەی فڕۆکەوانی زیاتر
لە هەزار و 477 گەشتی ئاسمانی لە بەریتانیا هەڵوەشانەوە و دەستەی فڕۆکەوانی ئەو وڵاتەش هەوڵی چارەسەرکردنی
کێشەکە دەدات.
بەپێی ماڵپەڕی فلایت رادار24 کە چاودێری
جوڵەی فڕۆکەوانی دەکات، ئەمڕۆ 9ی9ی2026 لە بەریتانیا 177 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە،
هاوکات هەر بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە بواری چاودێری دوێنێ هەزار و 300 گەشتی دیکە
هەڵوەشانەوە.
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی نیشتمانی بۆ خزمەتگوزاری
فڕۆکەوانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: کە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکە بەردەوامە.
راشیگەیاند: پرۆسەی چاککردنەوەی سیستمی
فرۆکەوانی زۆر قورس و ئاڵۆزە و پێویستی بە کاتی زۆر هەیە، بۆیە داوای لە گەشتیاران
کرد پێش گەشتەکانیان سەردانی کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی بکەن، بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانە لە
چاوەڕوانیدا نەمێننەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی تەموزی ئەمساڵ کێشە
لە سیستمی فرۆکەوانی بەریتانیا سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە دەیان گەشت هەڵوەشانەوە،
بەڵام گەورەترین کێشە لە سیستمی چاودێری لە ساڵی 2023 سەریهەڵدا، کە بەهۆیەوە
گەشتی زیاتر لە 700 هەزار گەشتیار هەڵوەشایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

