وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەسەر بودجەی 2027 گەیشتە بەغدا
کوردستان 05:35 PM - 2026-09-08
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی
ئەمڕۆ 8ی9ی2026، وەفدێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری
بەغدا، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی
حکومەتی فیدڕاڵ، ئامانجیش لە سەردانەکە بۆ گەیشتنە بە رێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و جێگیرکردنی شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2027دا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕیارە وەفدەکە سەرەتا لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و
دواتریش لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و نەوت کۆببێتەوە.
ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە، بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی
کوردستانە لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ بۆ ساڵی
داراییی 2027 و جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان
لە پرۆژەیاساکەدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، وەفدی حکومەتی هەرێم تێڕوانین و داواکارییەکانی
هەرێمی کوردستان سەبارەت بە تەرخانکراوی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و
پلە و میلاکی وەزیفی، تەرخانکراوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان،
تەرخانکراوی بودجەی بەکاربردن و هەروەها دۆسیەی نەوت دەخاتەڕوو.
لە کۆتایشدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئامانجی سەردانی وەفدەکەی
روونکردووەتەوە، کە بۆ گەیشتنە بە تێگەیشتن و ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی
فیدڕاڵ و جێگیرکردنی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2027دا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

