ئاگربەست کۆتایی هات و ئاڵۆزییەکانی روسیا و ئۆکرانیا دەستپێکردەوە
جیهان 10:17 AM - 2026-09-08
ئاژانسەکان
ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایدەگەیەنێت: دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتە سێ رۆژەکەی ڤلادیمێر پوتن هێرشەکانمان بۆسەر ئۆکرانیا بە چڕی دەستپێکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی9ی2026 وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند: هێزەکانمان دەستیان بە هێرشە ئاسمانییەکانیان کردووەتەوە و چەندین دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی و ناوەندی لۆجستی و دابەشکردنی کەلوپەلی سەربازییان لە کیێڤی پایتەخت و دەوروبەری کردووەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هێرشە چڕەکانی شەوی رابردوو لە رێگەی چەکی پێشکەوتووی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مەودا درێژەوە ئەنجام دراون و بنکەکانی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی درۆن و موشەک و کەشتییەکی بارکردنی سوتەمەنی تایبەت بە سوپای ئۆکرانیایان کردوەتەوە ئامانج.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دەستپێکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دوای کۆتاییهاتنی ئەو ئاگربەستە سێ رۆژەییە دێت، کە پێشتر ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا بۆ کیێڤی پایتەختی راگەیاندبوو، کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی نێردراوانی ئەمریکا بۆ ئەو شارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
گەرمیان و گەرمیانییەکان داینەمۆی جۆشدانەوەی شۆڕشی نوێ باسکی پتەوی یەکێتی بوون
10:11 PM - 2026-09-21 -
بۆ سێیەمین ساڵ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی متمانەی نێودەوڵەتی وەرگرتەوە
10:03 PM - 2026-09-21 -
سود بینینی هاووڵاتیانی هەرێم لەخولی راهێنان و کۆنفرانسەکانی دەرەوە تاوتوێ دەکرێت
09:46 PM - 2026-09-21 -
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزارەتی ژینگە و UNDP کۆدەبێتەوە
09:39 PM - 2026-09-21
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: مامۆستا و زانایانی ئایینی پێگەیەکی باڵایان لای ئێمە هەیە
07:48 PM - 2026-09-21
سەرۆکوەزیرانی عیراق پیرۆزبایی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات
05:00 PM - 2026-09-21
سەرۆک بافڵ پشتیوانی یەکێتی بۆ کونسوڵی گشتی بەریتانیا دووپاتکردەوە
03:07 PM - 2026-09-21
قوباد تاڵەبانی: یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هەنگاوێكی مێژووییە
02:30 PM - 2026-09-21
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هەنگاوێكی مێژووییە
کوردستان 02:30 PM - 2026-09-21 -
د. بڕیار رەشید: بەراوردكاريی وەزیفی بۆ یەكەمەكانی هەرێم ئەنجامدراوە
کوردستان 12:30 PM - 2026-09-21 -
أبو رغّــــــــــال
بیروڕا 11:47 AM - 2026-09-21 -
ڕێوڕەسمى ڕاگەیاندنى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:11 AM - 2026-09-21 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسى یەکێتى بۆ كۆچی دوایی عاسی مۆرخواردەیی
پرسەنامە 10:23 AM - 2026-09-21 -
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عیراق دادەبەزێتەوە
کوردستان 10:17 AM - 2026-09-21 -
رۆیشتنی ئەمریکا؛
بیروڕا 09:54 AM - 2026-09-21 -
لوتكەی تاران و سلێمانی
بیروڕا 09:50 AM - 2026-09-21







دابەزێنە

