سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەریوان خەلیل دەكات
کوردستان 01:56 PM - 2026-09-07
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایى "خەلیل
سدیق" و "وەهاب سدیق" و "حەسیبە جەلال" پرسەنامەیەک
ئاڕاستەى "مەریوان خەلیل" و
بنەماڵەکەى دەکات.
دەقى پرسەنامەکە:
بەڕێز کاک مەریوان خەلیل
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک (خەلیل سدیق)ـی
باوکتان، کاک (وەهاب سدیق)ـی مامتان و خاتوو (حەسیبە جەلال) ی ئامۆژنتانمان لە
رووداوێکی هاتوچۆدا پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە
بەڕێزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات،
سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان
دەخوازین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

