دابەشكردنی شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران دەستپێدەكات

کوردستان 01:12 PM - 2026-09-06
 سایلۆی سلێمانی راگەیاندنی سایلۆی سلێمانی

سایلۆی سلێمانی

گەنمی جوتیاران

سایلۆی سلێمانی داوا لەو جوتیارانە دەكات كە لە ساڵی 2025 گەنمیان رادەست كردووە، سەردانیان بكەن و چەكی شایستە داراییەكەیان وەربگرن.

ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەكەین كە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی كردوە سبەی دوو شەمە رێكەوتی 7ی 9ی 2026، تا پسوڵەی ژمارە 1531 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە ناحیەی پیرەمەگروون بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی بانكی شایستە داراییەكانیان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: دەبێت ئەو جوتیارەی گەنمەكەی بەناوەوە رادەست كراوە خۆی ئامادەبێت یاخود كەسی ئامادەبوو بریكار نامەی دادنوسی پێ بێت، چونكە چەكی هیچ كەسك نادرێت بە كەسێكی تر بێ بوونی بریكار نامەی دادنوس، هاوكات پێویستە كەسی ئامادەبوو كارتی نیشتمانی پێبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە