قوباد تاڵەبانى: لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ لە هەوڵداین سوتەمەنى بۆ هەرێم دابین بکەین

کوردستان 11:22 PM - 2026-09-05
قوباد تاڵەبانی نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندى و هەوڵداین بۆ دابینکردنى سوتەمەنى پێویست بۆ هەرێمى کوردستان.

سەبارەت بە پرسى نەوت و بەنزین قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانى راگەیاندن ئاماژەى بە ئەوەدا: پەیوەندییەکانمان و هەوڵەکانمان بەردەوامن لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان کەموکورتى لە سوتەمەنیدا نەبێت.

ئەوەشى خستەڕوو: ئێمەش هەوڵدەدەین لەگەڵ خاوەن بەنزینخانەکان و پاڵاوتگەکان و هەموو لایەنەکان لە پەیوەندیدا بین بۆ ئەوەى پێداویستییەکانى هەرێمى کوردستان دابین بکرێت.  

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە