مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی پرسەنامە ئاڕاستەی مەریوان خەلیل دەكەن
پرسەنامە 03:03 PM - 2026-09-04
PUKMEDIA
پرسەنامە
بۆ كۆچی دوایی وەهاب سدیق و خاتوو حەسیبە جەلال، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، پرسەنامە ئاڕاستەی مەریوان خەلیل و خانەوادەی كۆچكردووان دەكەن.
دەقی پرسەنامەكان:
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی
هەڤاڵ كاك مەریوان خەلیل
كەسوكاری كاك وەهاب سدیق و خاتوو حەسیبە جەلال
بۆ كۆچی دوایی (باوك و مام و ئامۆژن) ی بەڕێزتان، لەناخی دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان گشت خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین، لەیەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردوان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بە گشت لایەكتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی:
هەڤاڵی ئازیز كاك مەریوان خەلیل و كەس و كاری كۆچكردووان كاك وەهاب سدیق و خاتوو حەسیبە جەلال
زۆر بە داخ و خەمێكی قوڵەوە هەواڵی ئەو مەرگە ساتەی (باوك ، و مام ، و ئامۆژن)ـی بەڕێزتانمان پێگەیشت.!
بۆ ئەم خەمە گەورەیەی ئێوەو بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان پرسەو هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم لە دڵەوە هاوبەشی ئەم كۆستە گەورەیەتانین .!
داواكارم لە خوای باڵادەست رۆحی كۆچكردووان بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

