ماگدالینا ئاندەرسۆن: وەفدی یەکێتی و کوردەکان هەوڵی سەرخستی کاندیدەکانیان دەدەن
جیهان 12:44 PM - 2026-09-04
PUKMEDIA
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات لەپەیامێکیدا ڕایگەیاند: سوید بەهەڵبژاردنێکی زۆر گرنگدا تێدەپەڕێت و پێم وایە وەفدی یەکێتی و کوردەکان کارێکی زۆر باش دەکەن لە سوید بۆ سەرخستنی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردن.
ماگدالینا ئاندەرسۆن سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات و سەرۆك وەزیرانی پێشوی وڵاتی سوید ڕایگەیاند: ئێمە سیاسەتێکی باشمان هەیە بۆ هاووڵاتیان بەگشتی لە ناویاندا ئەوانەی کە لە کوردستانەوە هاتوون، من پێم وایە وەفدی یەکێتی کارێکی زۆر باش دەکەن لە سوید.
وتیشی: گرنگە کە زۆرینە پێکەوە پشتیوان بین لەبەر ئەوەی سوید بە هەڵبژاردنێکی بێ ئەندازە گرنگ تيپەڕ دەبێت، ئەگەر من ببم بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی داهاتووی سوید، وڵات کۆدەکەمەوەو یەکی دەخەم لە پەرتیی و دونیایەکی پڕ لە ناسەقامگیریی، یاخود حکومەتێک بێت کە دەست بە سەرداگرتوو بێت لە سێبەری حزبی سڤاریادیموکرات کار بکات کە بنەمای ئایدۆلۆژی جیاخوازیی و لەیەک دابڕان بێت و، وتاری پڕ قین بڵاوبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: تێکڕای مرۆڤەکان لە دونیادا مافی ئەوەیان هەیە بە ئاشتی و ئازادی بژین و بڕیار بدەن لە چارەنووسی ئایندەی خۆیان، بە دڵنیایەوە منیش وەک سەرۆک وەزیران هەر ئەو نەریتە پەیڕەو دەکەم کە حزبەکەم کاری لەسەر کردووەو پەیوەندیەکی باش و نزیکم دەبێت لەگەڵ ئۆرگانە کوردیەکان لە سویدو لەگەڵ کوردستانیش، بەڕاستی پێم خۆشە سەردانی کوردستانیش بکەم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

