هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنوسی میسری سەید عەبدول فەتاح
پرسەنامە 11:47 PM - 2026-09-03
PUKMEDIA
پرسەنامە
مەكتەبی سیاسی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی نوسەرو رۆژنامەنوسی دیاری میسری سەید عەبدول فەتاح، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆكۆچی دوایی نوسەرو رۆژنامەنوسی دیاری میسری (سەید عەبدول فەتاح سەید) سەرۆكی مەڵبەندی قاهیرە بۆ دراساتی كوردی و دۆستی گەلی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادە بەڕێزەكەیان و گشت هاوڕێ و هاوكارانی لە میسڕ و لەبۆردی ڕاگەیاندنی مەكتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین .
ڕۆڵی ئەم خاوەن قەڵەمە بوێرەی میسڕ لە پتەوكردنی پەیوەندیە ڕۆشنبیرییەكانی نێوان هەردوو گەلی میسڕی و كورددا و هەڵوێستە جوامێرییەكانی لە ئاست پرس و ڕوداوەكانی كوردستاندا بۆ هەمیشە لەیاد ناكرێت .
لەیەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات ، ئارامی بە گشت لایەك ببەخشێت.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

