زانایەكی شوێنەوارناسیی زانكۆی سلێمانی دۆزینەوەیەكی گرنگ رادەگەیەنێت
کوردستان 11:05 PM - 2026-09-03
PUKMEDIA
پڕۆفیسۆر د.دڵشاد عەزیز مارف ناسراو بە د.دڵشاد زاموا
پڕۆفیسۆر د.دڵشاد زاموا، مامۆستای بەشی شوێنەوار لەكۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، ئامێرێكی دەستی بەردینی چاخەكانی پێش مێژووی دۆزیوەتەوەو پێشكەشی بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپوری سلێمانی كرد.
لەنوێترین دۆزینەوەیدا پڕۆفیسۆر د.دڵشاد عەزیز مارف ناسراو بە د.دڵشاد زاموا، مامۆستای بەشی شوێنەوار لەكۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، لەمیانی ئاهەنگی زانكۆی سلێمانی لەهۆڵی كۆنگرێس كەبەبۆنەی چوونی ناوی زانكۆی سلێمانی بۆ ناو كتێبی گینس سازكرا، لەكورتە سیمینارێكدا پوختەی دۆزینەوەیەكی گرنگی خۆی پێشكەش كرد كەبووە مایەی سەرسامی ئامادەبووان، ئەویش دۆزینەوەی ئامێرێكی دەستی بەردینی چاخەكانی پێش مێژوو بوو لەچەمی واژە لەناوچەی شارباژێڕ.
پاشان د.دڵشاد زاموا، بەناوی بەشی شوێنەوار و زانكۆی سلێمانییەوە، دۆزینەوەكەی پێشكەشی كاك هاشم حەمە عەبدوڵڵا كرد وەك بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپوری سلێمانی.
ئەمڕۆ 3ی 9ی 2026، زانكۆی سلێمانی بەهۆی دروستكردنی گەورەترین رستەی بە درەخت روێندراو، ناوی چووە كتێبی گینسەوەو ئەم هەنگاوە ژینگەییەش، لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆ، پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە وەك هەنگاوێكی گرنگ بۆ نێودەوڵەتیكردنی زانكۆی دایك و بەرزكردنەوەی پێگەی سلێمانی لەسەر نەخشەی ژینگەیی و داهێنانی جیهانی هەڵسەنگێندرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

