سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لەبنەماڵەی پیر حسێن مەرعان دەكات
پرسەنامە 10:17 PM - 2026-09-03
راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی پیر حسێن مەرعان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووین بە كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و كەسایەتیی دیاری كۆمەڵایەتیی ئێزدییەكان بەڕێز پیر حسێن مەرعان.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەین كە نموونەیەكی باڵان لە خەبات و تێكۆشانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كوردایەتی.
بەڕێز پیر حسێن مەرعان، دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال، یەكێك بوو لە هەڤاڵە دڵسۆزەكانی یەكێتی كە لە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانیدا هەمیشە وەفادار بوو.
یاد و ناوی هەڤاڵی كۆچكردوومان هەمیشە بە بەرزی بمێنێتەوە و خوا سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

