هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی پیر حسێن مەرعان
پرسەنامە 07:20 PM - 2026-09-03
PUKMEDIA
پیر حسێن مەرعان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین پیر حسێن مەرعان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكارو خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان / كەسوكارو خانەوادەی تێكۆشەری دێرین (پیر حسێن مەرعان ).
بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی دیاری كۆمەڵایەتی ئێزدیخان، ( پیر حسێن مەرعان ) لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەكەین .
كاك حسێن مەرعان لەڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا سەركەوتوانە چەندین ئەركی حزبی و پێشمەرگایەتی لەئەستۆ گرتوە و لێپرسراوی نوسینگەی كاروباری ئێزدیەكان لە سكرتاریەت و نوێنەری هەڤاڵ مام جەلال بوو لە ئێزدیخان.
لەیەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی بە گشت لایەكتان ببەخشێت .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

