پرسه‌نامه‌ی بۆردی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی بۆ كۆچی دوایی (سه‌ید عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی)
کوردستان 05:22 PM - 2026-09-03
تایبەت
وێنەیەکى سه‌ید عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال
بۆردی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆى كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆشنبیر و
دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و سه‌رۆك مام جه‌لال، "سه‌ید عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی"
سه‌رۆكی ناوه‌ندی قاهیره بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی پرسەنامەیەک ئاڕاستەى خانه‌واده
و كه‌سوكار و دۆسته‌كانی و گه‌لی میسر دەکات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆشنبیر و دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و سه‌رۆك
مام جه‌لال، (سه‌ید عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی)، سه‌رۆكی ناوه‌ندی قاهیره بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی
كوردی، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆسته‌كانی و
گه‌لی میسر ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و ئازارهكانیانین.
نووسه‌ری كۆچكردوو له ته‌مه‌نی پڕ له به‌خششی خۆیدا، به قه‌ڵه‌م و
ئه‌ندێشه و هه‌ڵوێسته مرۆییه‌كانی، هه‌میشه داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی دۆزی ڕه‌وای
گه‌لی كورد بوو و وه‌ك پردێكی پته‌وی په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێزی نێوان
هه‌ردوو گه‌لی میسری و كورد له خزمه‌ت و بهخشیندابووه، به له‌ده‌ستدانی ئه‌م
كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه بۆشاییه‌كی گه‌وره بۆ ناوه‌نده‌كانی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن
و لێكۆڵینه‌وه دروست ده‌بێت.
له پای ئه‌و خه‌مه قوڵه، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی، له
خودای گه‌وره داواكارین گیانی كۆچكردوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات
و جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت، سه‌بر و ئارامیش به هه‌مووان ببه‌خشێت.
بۆردی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

