مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى زانکۆى سلێمانى دەکات
کوردستان 03:56 PM - 2026-09-03
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و زانکۆى سلێمانى
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی
بەدەستهێنانی نازناوی تۆماری جیهانیی گینیس بۆ پڕۆژەی گەورەترین ڕستەی بەدرەخت
ڕوێنراو لەناو کەمپی زانکۆى سلێمانیدا پیرۆزبایى ئاڕاستەى سەرۆکایەتی زانکۆى ناوبراو
و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکە دەکات.
دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی
مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ
بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی تۆماری جیهانیی گینیس بۆ پڕۆژەی
گەورەترین ڕستەی بەدرەخت ڕوێنراو لەناو کەمپی زانکۆدا، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین
و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەگشت بوارە زانستیەکاندا بۆ دەخوازین
بەدەستهێنانی ئەم نازناوە هەنگاوێکی گرنگ و مایەی شانازییە بۆ زانکۆی سلێمانی
لە گرنگیپێدان به ژینگە و ڕێژەی سەوزایی لەناو زانکۆ و سلێمانی و گشت کوردستاندا.
دووبارە پیرۆز بێت
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

