هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ لەتیف هەڵمەت
ی ن ک 12:24 PM - 2026-09-03
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی مامۆستا لەتیف هەڵمەت، شاعیر و ئەدیبی دیاری کوردستان دەکات بۆکۆچی دوایی هاوسەرەکەی.
دەقی پرسەنامەکە..
مامۆستا لەتیف هەڵمەت، شاعیر و ئەدیبی دیاری کوردستان
بە دڵگرانی و خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو سورەییا عەلی، هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین. بەڕێزتان وەک مامۆستایەکی گەورە کە پێنووسەکەتان هەمیشە هاوسۆزی ئازار و هیواکانی نەتەوەکەمان بووە، پێگەیەکی تایبەتتان لای ئێمە و گەلەکەمان هەیە.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

