ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی نیپاڵ لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە
جیهان 09:26 AM - 2026-09-02
میدیاکان
لافاوەکەی نیپاڵ
بەهۆی لافاوە وێرانکەرەی نیپاڵەوە، تاوەکو ئێستا هەزار و 127 کەس گیانیان
لەدەستداوە و چوارهەزار و 858 کەسی دیکەش بێسەرو شوێنن، لە ناوچە سنوورییەکانییش
لەگەڵ چین، پرۆسەی گەڕان بەردەوامی هەیە.
رۆژنامەی کاسماندۆ پۆست لە زاری
پۆلیسی نیپاڵەوە، ئاشکرای کرد: بەهۆی لافاوەکەی رووباری بهوتی کۆشی تاوەکو ئێستا
هەزار و 127 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوونەوەی ئامارەکانی قوربانی دوای ئەوە
دێت، چەندین تەرم لە ناوچەکان و لە وڵاتی هندستان دۆزرانەوە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوەشدەکات، پۆلیس شەش هەزار و541 کەسی رزگار کردووە،
بەڵام هێشتا چارەنوسی چوارهەزار و 858 کەسی دیکە دیار نییە.
لەلایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی رەسمی چین بڵاویکردەوە، کە وڵاتەکەی رێڕەوێکی
لەگەڵ نیپاڵ کردووە، بۆ گەیشتن بە ناوچە کارەساتبارەکان.
ئەم ئامارانە لەکاتێکدایە، هێشتا گەڕان بەدوای قوربانیەکان بەردەوامی هەیە
و تیمی رزگارکردنی نیپاڵ بە کەرەستەی گەورە، لە ناوچە کارەساتبارەکان بەردەوامن لە
گەڕان بەدوای بێسەرو شوێنان و پاککردنەوەی ناوچەکە لە قوڕ و لیتەی لافاوەکە.
رۆژی 26ی8ی2026، لافاوێکی بەربڵاو ناوچەی ڕاسووای
نیپاڵی گرتەوە و زیانی بە چەندین شوێنی نیشتەجێبوون گەیاند، کە بەهۆیەوە سەدان
باڵەخانە داڕمان و پرد و خزمەتگوزارییە گشتییەکانیشی تێکشکاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

