ژمارەی قوربانیانی لافاو لە هیمالایا هەزار كەسی تێپەڕاند

جیهان 09:51 PM - 2026-09-01
دیمەنی کارەساتەکە ئاژانسەکان

دیمەنی کارەساتەکە

جیهانى

دەزگای بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی نیپاڵ، ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی هیمالایای بڵاوكردەوەو بەپێی ئامارەكەش زیاتر لە هەزار هاووڵاتی بوون بە قوربانی.

دەزگای بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی نیپاڵ رایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی هیمالایا گەیشتووەتە هەزار و 66 كەس، لەو ژمارەیەش هەزارو 50 كەسیان لە نیپاڵ و 16 كەسی دیكەیان لە چینن و تا ئێستاش سێ هەزار و916 كەس بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەكۆی 583 كەس كە لە نیپاڵ بێسەروشوێن بوون، 261 كەسیان خەڵكی 23 وڵات بوون و231 كەسیشیان خەڵكی چین بوون.

هاوكات، لەنیپاڵ هێشتا 639 كرێكاری وێستگەكانی كارەبای ئاوی بێسەروشوێنن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە