یەکێتیی ئەوروپا: قوباد تاڵەبانی دەنگێکی گرنگی لۆژیک و ژیرییە
کوردستان 08:26 PM - 2026-09-01
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
یەکێتیی ئەوروپا ستایشی قوباد تاڵەبانی دەکات
یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق ستایشی رۆڵی قوباد تاڵەبانی دەکات و بە دەنگێکی گرنگی لۆژیک و ژیریی لە کاتە سەختەکاندا ناویدەبات، هاوکات جەخت لە دیدگای هاوبەشی نێوانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لە بەرژەوەندیی سەرجەم خەڵکی عیراق دەکاتەوە.
پەیجی رەسمیی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق (EU in Iraq)، لە پۆستێکدا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە:گەڕان بەدوای چارەسەردا لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراقدا - دیدگایەکی هاوبەش لە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی (@qubadjt) — دەنگێکی گرنگی لۆژیک و ژیری لە کاتە سەختەکاندا، سوپاس بۆ پێشوازیکردنمان.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە قوباد تاڵەبانی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بە ناوەڕۆکی دیدارەکە کردبوو و ڕایگەیاندبوو: لە کۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ کلیمێنت سێمتنێر باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق، جەختمان لەسەر پێویستیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی کردەوە بۆ بەهێزکردن و سەروەریی یاسا و خستنە ژێر چەتری دەوڵەتەوە بۆ سەرجەم چەکەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

