فراكسیۆنی یهكێتی: بهپێی مادهی 140 مامهڵه لهگهڵ ناوچه كوردستانییهكان بكرێت
کوردستان 11:23 AM - 2026-09-01
PUKMEDIA
فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت
بە دۆخی خانەقین رایگەیاند: بەوپەڕی
نیگەرانیەوە چاودێری دۆخی خانەقین و ناوچە کوردستانیەکانی دیالە دەکەین، پێویستە
بەپێی دەستوری هەمیشەیی عێراق و یاسا بەرکارەکانی عێراق مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
دەقى راگەیەندراوەکە:
راگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە
سەبارەت بە دۆخی خانەقین
بەوپەڕی نیگەرانیەوە چاودێری دۆخی خانەقین و ناوچە کوردستانیەکانی
دیالە دەکەین، پێویستە بەپێی دەستوری هەمیشەیی عێراق و یاسا بەرکارەکانی عێراق
مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
چالاکی مەدەنی و ئاشتیانە مافێکی دەستەبەرکراوی دەستورییە، بەتایبەتی
ئەگەر مەسەلەکە جێبەجێکردنی دەستور و مادەی ١٤٠ بێت.
داوا دەکەین دوور لەزەبری هێز و دەستگیرکردن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێ
و هەستیاری و تایبەتمەندی دۆخی خانەقین و ئەو ناوچانە رەچاوبکرێت.
داوا دەکەین دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و هەرچی فەرمانی گرتن بۆ
سیاسیەکان و چالاکوان و گەنجان دەرچووە هەڵبوەشێنرێتەوە.
پێویستە گۆڕینی دیمۆگرافی و بەقەزاکردنی جەلەولا و قەرەتەپە و لابردنی
ناحیەکانی سەعدیە و قەرەتەپە هەڵبوەشێنرێتەوە و بەپێی دەستور و مادەی ١٤٠ مامەڵەی
لەگەڵدا بکرێ و هەموو ئەو رێکارانەی پێچەوانەی دەستورن رابگیرێن.
لەکۆتاییدا پەیاممان بۆ خەڵکی سەربەرزی خانەقین و ناوچە
کوردستانیەکانی دیالەیە، دەزانین لەژێر فشاری زۆردان و ناوچەکەتان رووبەرووی کێشە
و گرفتی زۆر بۆتەوە، داواتان لێدەکەین بەئارامی و بەپێی دەستورو یاسا داکۆکی
لەمافەکانتان بکەن و دڵنیاتان دەکەینەوە ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی پشتیوانتان
دەبین و داکۆکیکاری دەستوری و یاساییتان دەبین.
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

