دەستبەسەر حەوت ملیار دینارو زیاتر لە 5ملیۆن دۆلاری دیكەدا گیرا

عیراق 02:33 PM - 2026-08-31
بارەگای ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق PUKMEDIA

بارەگای ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق

عيراق

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەستبەسەرداگرتنی حەوت ملیار دینارو زیاتر لەپێنج ملیۆن دۆلارو 35 موڵك و چەندین ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری نووسینگەی جومەیلی راگەیاند.

زیا جەعفەر، دادوەر لەدادگای تاوانەكانی دژ بەگەندەڵی، رایگەیاند: لەئەنجامی لێكۆڵینەوە لە تۆمەتبار عەلا موحسین خەڵەف، دەست بەسەر حەوت ملیار دینارو 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارو 35 موڵك و شەش ئۆتۆمبێلی ناوبراودا گیراوە.

راشیگەیاند: تۆمەتبار عەلا موحسین خەڵەف، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆمەتبار عەدنان جومەیلی بووەو لەكەیسی گەندەڵییەوە تێوەگلاوە، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە