لە یەک مانگدا دوو جار پسوڵەى کارەبا بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێتەوە
کوردستان 10:15 AM - 2026-08-29
پڕۆژەى روناکى
رۆژژمێر و پسوڵەى پڕۆژەى روناکى
لەماوەى 15 رۆژى رابردوودا هاووڵاتییان دوو جار
پارەى کارەباى پڕۆژەى روناکیان بۆ هاتوەتەوە سەرچاوەیەکیش لە پڕۆژەى روناکى
رایدەگەیەنێت: بۆ رێککردنەوەى ناردنى پسوڵەیە لەسەرى مانگەکاندا.
بەشێکى زۆرى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە
15ى ئەم مانگەدا هەتا18ى ئەم مانگە پسوڵەیەکیان لە رێگەى ئەلکترۆنییەوە
بەدەستگەیشتووە، هەروەها لە 25ى ئەم مانگەوە هەتا 28ى مانگ لە رێى کورتە نامەوە
پسوڵەیەکى دیکەیان بەدەستگەیشتووە و داوایان لێکراوە کە لە ماوەیەکى کەمدا بڕى
پارەى هەردوو پسوڵەکە بدەن.
سەرچاوەیەکیش لە پڕۆژەى رووناکى بە PUKMEDIA راگەیاند: راستە لە ماوەى 15رۆژدا دوو پسوڵەى کارەبا بۆ هاووڵاتییان
نێردراوە، بەڵام ئامانج لەم کارە رێککردنەوەى پسوڵەیە بۆ هاووڵاتییان لەسەرى
مانگەکاندا.
راشیگەیاند: پڕۆژەى روناکى هەوڵدەدات بۆ
مانگەکانى داهاتوو لە 1 هەتا 5ى هەموو مانگێک پسوڵەى کارەبایان بۆ بنێرێت و
داوایان لێ بکات پابەندى پێدانى پارەى کارەباى نیشتمانى بن.
هەر لەوبارەیەوە هاووڵاتییەک بۆ PUKMEDIA وتى : رۆژى 15ى 8ى 2026 پسوڵەیەکى کارەبام بۆ هاتوەتەوە کە بڕەکەى
40هەزار دینار بووە بۆ مانگى 6 ، هاوکات رۆژى 27ی مانگیش پسوڵەیەکى دیکەى کارەبام
بۆ هاتوەەتەوە کە تەنها ئى 15 رۆژە و بڕى 30 هەزار دینارم بۆ هاتووەتەوە، لە
کاتێکدا لە مانگەکانى 6 و7 ریژەى بەکارهێنانى کارەبا لە ماڵەکەم جێگیر بووە، بەڵام
بڕى پارەکەى زۆر جیاوازە.
ئەو هاووڵاتییە راشیگەیاند: ئەگەر لەلایەن
پڕۆژەى رونکییەوە هەموو سەرى مانگێک پسوڵە بۆ هاووڵاتییان بنێردرێت هاووڵاتییان
دەتوانن ئاگادارى رێژەى بەکارهێنانى کارەبا بن، بەڵام لە ئێستادا ئەوە
جێبەجێناکرێت و جارى واهەیە بە 40 رۆژ یەک پسوڵەت بۆ دێتەوە، بەڵام مانگى وا هەیە
دوو جار پسوڵەى کارەبات بۆ دێتەوە، ئەمەش هیچ بەرچاوروونییەکى بۆ هاووڵاتییان
نەهێشتوەتەوە.
پڕۆژەى روناکى کە لە مکانگى حوزەیرانى ساڵى
رابردوەوە چوەتە بوارى جێبەجێکرنەوە لەئێستا بەشى هەرە زۆرى هاووڵاتییانى هەرێمى
کوردستان بەشدارن لە پڕۆژەکە و هەمیشە لەسەر بڕى بەکارهێنانى کارەبا و پارەى پسوڵە
ناکۆکى لەنێوان پڕۆژەکە و هاوووڵاتییاندا هەیە و هاووڵاتییان داوا دەکەن سیستمى پسوڵە
و بڕى پارە رێکبخرێت بۆ ئەوەى مافەکانیان لێ زەوت نەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

