گفتوگۆکانی ئێران و عومان نرخی نەوت دادبەزێنێت
جیهان 09:39 AM - 2026-08-28
میدیاکان
دابەزینی نرخی نەوت
ئەمڕۆ 28ی8ی2026، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ چەندەمین رۆژی لەسەریەک دابەزی،
هۆکارەکەشی بۆ گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عومان دەگەڕێتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت ببنە هۆی کردنەوەی گەروی هورمز.
بەپێی ماڵپەڕی (OIL PRICE)، یەک بەرمیل نەوتی برێنت 54 سەنتی دیکە
دابەزی و بە 89 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس 47
سەنت دابەزی و بە 83 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت، بۆ گەشبینییەکانی
کردنەوەی گەروی هورمز دەگەڕێتەوە، کە ئێستا ئێران و عومان گفتوگۆی کردنەوەی رێڕەوێکی نوێ لە گەروەکە دەکەن و کار بۆ تەواوکردنی وردەکارییەکانی رێککەوتنێک دەکەن، ئەمەش دوای ئەوە
دێت سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند هەردوو وڵات لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو رێڕەوە ئاوییە و داهاتەکانی رێککەوتوون، کە بەرهەمهێنەرانی سەرەکی نەوتی کەنداو بە بازاڕەکانەوە دەبەستێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

