ترەمپ: دەرگای دانوستانمان بەڕووی ئێراندا داخستووە
جیهان 09:17 PM - 2026-08-27
ئاژانسەکان
دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: نامانەوێت لەگەڵ ئێراندا قسە بکەین و دەرگای دانوستانمان داخستووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران ڕایگەیاند: واشنتۆن هیچ هەوڵێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئێران نادات و ئاستی گرژییەکانیش بەو واتایە نییە کە بژاردەی سەربازی لادراوە، ئێران بەهۆی قەیرانێکی ئابووری گەورەوە لە دۆخێکی خراپدایە و ناتوانێت مووچەی سەربازەکانی دابین بکات.
وتیشی: لەمەودا ئێمە نامانەوێت هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ ئێران هەبێت و دەرگای دانوستانمان بەروودا داخستوون.
جەختیشی کردەوە، کە گەرووی هورمز بە تەواوی لە مین پاککراوەتەوە و ڕۆژانە ملیۆنان بەرمیل نەوتی پێدا تێپەڕ دەبێت و لە ژێر چاودێریی چڕی هێزەکانی ئەمریکادایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

