هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ فاروق جەمیل

پرسەنامە 07:24 PM - 2026-08-27
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

کۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەک ئاراستەی فاروق جەمیل دەکات بۆ کۆچی دوایی برازاکەی.

دەقی پرسەنامەکە..

برای بەڕێزم کاک فاروق جەمیل

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (رەفعەت دەهام ئاغا) برازای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە