دەزگای ئاسایش بەپلانی تۆكمە سەرو ماڵی هاووڵاتیان دەپارێزێت
ڕیپۆرتاژ 01:42 PM - 2026-08-27
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان
دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر-ئەرشیف
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دەزگایەكی ئەمنییە، بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ پاراستن و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە، رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان یەكێكە لە ئەركە سەرەكییەكانیان لە پێناو رێگریكردن لە بەكارهێنان و بازرگانیكردن پێیەوە، عەقید كارزان شێركۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە وەڵامی چەند پرسیارێكدا باس لە چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و هەماهەنگییان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی عیراق و وڵاتانی دراوسێ دەكات.
*دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان چۆن كاردەكات؟
-دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دەزگایەكی رێكارییە و یەكێكە لە دامەزاراوە ئەمنییەكان لە هەرێم و هەمیشە كاریكردووە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، دەزگای ئاسایش لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا پلانی ئەمنی تۆكمەی هەیە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و بەرقەراركردنی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان.
* دەزگای ئاسایش چۆن رووبەڕووی مەترسی ماددەی هۆشبەر دەبێتەوە؟
-دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەپێناو بوونی كۆمەڵگەیەكی تەندروست لە رێگەی كارمەند و ئەفسەرەكانی بەڕێوەبەڕایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و بەشەكانی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە سەرجەم بەڕێوەبەراتییەكانی سەر بە دەزگاكەمان، هەمیشە و بەردەوام لە هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەرداین، بۆ رێگریكردن لە هەموو هەوڵێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.
*چی وایكردووە سلێمانی ببێتە پاكترین شار، لەڕووی بەكارهێنان و بازرگانی كردن بە مادده هۆشبەرەكانەوە؟
-لە راستیدا دەزگای ئاسایشی هەرێم خاوەن شەخسیەتێكی مەعنەوی خۆیەتی و بەپێی یاسای دەزگای ئاسایشی هەرێم ژمارە 5ی ساڵی 2011 یەكێك لە ئەركەكانی كە لە ماددەی 3ی یاساكەدا دیاریكراوە نەهێشتن و قەڵاچۆكردنی ماددەی هۆشبەرە، دەزگاكەمان بە داینەمۆ و لیدەری بەڕێوەبردنی قەڵاچۆكردنی ماددەی هۆشبەر دادەنرێت و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، چەندین رێنمایی و خول و سیمینار و پانێڵ و چالاكیمان بۆ هۆشیاركردنەوە لەسەر ماددە هۆشبەرەكان كردووە، لەپاڵ ئەوەدا كارمان كردووە بۆ پتەوكردنی دەروازەكان و بازگەكان و فڕۆكەخانەكان، لە هەمانكاتدا بوونی چەندین كەسی شارەزا و بە توانا لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و هەماهەنگی پتەوی دادگاكان و پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانی پاڵنەر و فاكتەرن بۆئەوەی شاری سلێمانی ببێتە پاكترین شاری كوردستان و عیراق لە ماددەی هۆشبەردا.
*دەزگای ئاسایش هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی عیراق لە چ ئاستێكدایە؟
- لە راستیدا متمانە و كاری پێكەوەییەكی زۆر پتەو لەسەر بنەمای گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچوون و پێداچوونەوەی ورد بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو شوێنانەی كە ماددەی هۆشبەری لێوە دێتە هەرێمی كوردستان وەلێوەی دەردەچێت لە نێوانماندا هەیە، لەبیرمان نەچێت هەرێمی كوردستان بۆ ماددەی هۆشبەر هەرێمێكی راگوزەرە واتە پێیدا تێدەپەڕێت و ئەوەندە تێیدا ساغ ناكرێتەوە، ساڵانە نەك تەنیا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق بەڵكو بۆ قەڵاچۆكردنی ماددەكە هەماهەنگییەكی پتەومان لەسەر بنەمای هاوكاریكردنی وڵاتانی دراوسێش هەیە.
*ئامارەكان دەربارەی ماددەی هۆشبەر، چی دەڵێن؟
-بەراوردی ئاماری شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2025 و 2026ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان، جێی دڵخۆشین و دەرخەری ئەوەن بە هەوڵ و توانا و لێهاتوویی ئەفسەر و كارمەندانی دەزگای ئاسایش و هاوكاریی بەردەوامی هاووڵاتیان روویان لە كەمیكردووە بەم شێوەیە:
*بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر: له شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2025دا (272) تۆمەتبار راگیراوە، بەڵام له سەرەتای شەش مانگی ساڵی 2026 دا رێژەكە بۆ (203) تۆمەتبار كەمیكردووە .
*بازرگانی ناوخۆیی: له شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2025دا (177) تۆمەتبار راِگیراوە، بەڵام لە شەش مانگی سەرەتایی ساڵی 2026دا بۆ (63) تۆمەتبار كەمیكردووه.
*بازرگانی نێودەوڵەتی: له شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2025دا (103) تۆمەتبار راِگیراوە، بەڵام لە شەش مانگی سەرەتایی ساڵی 2026دا بۆ (31) تۆمەتباری راگیراو كەمیكردووە .
*باندی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر لە هەرێم دەستگیركراوە؟
-بەڵێ ئەمساڵ چوار باندی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان دەستگیركراون و هەماهەنگییەكی پتەو لەنێوان بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و دەزگای ئاسایشدا هەیە و لەكاتی خۆیدا بڕ و جۆری ماددەكانمان بە ئامار بڵاومانكردووەتەوە.
*هاووڵاتیان تا چەندە هاوكار و هەماهەنگن لەگەڵتان؟
- ماددەی هۆشبەر مەترسی لەسەر تاكەكانی كۆمەڵگە هەیە، لەبەرئەوە هاووڵاتیان بەباشی هەماهەنگی هیزە ئەمنییەكانن لە هەموو روویەكەوە، ئەوەش خاڵێكی بەهێزە بۆ نەهێشتنی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە و دەستخۆشییان لێ دەكەین.
PUKMEDIA ئامادەكردن/ ئالان محەمەد جەزا
هەواڵی زیاتر
-
دوو ئاگر لە سنوورى شارباژێڕ کەوتەوە و کۆنتڕۆڵ کرا
01:47 PM - 2026-09-09 -
یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە 100 دۆلار نزیک دەبێتەوە
09:46 AM - 2026-09-09 -
لە بەریتانیا هەزار و 477 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە
09:23 AM - 2026-09-09 -
دەستەی دەستپاکی دەستی بەسەر 94 بەڵگەنامە و سامانێکی زۆردا گرت
04:10 PM - 2026-09-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار گەیشتە شاری کەربەلا
10:33 AM - 2026-09-09
سوپای پاسداران بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن دەکاتە ئامانج
10:03 AM - 2026-09-09
پەرلەمانی عیراق خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات
09:43 AM - 2026-09-09
کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی باوەنوور بەردەوامە
10:57 PM - 2026-09-08
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات
عیراق 09:43 AM - 2026-09-09 -
لە بەریتانیا هەزار و 477 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە
جیهان 09:23 AM - 2026-09-09 -
کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی باوەنوور بەردەوامە
کوردستان 10:57 PM - 2026-09-08 -
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێران-دا دەسەپێنێت
جیهان 08:28 PM - 2026-09-08 -
وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەسەر بودجەی 2027 گەیشتە بەغدا
کوردستان 05:35 PM - 2026-09-08 -
دەستەی دەستپاکی دەستی بەسەر 94 بەڵگەنامە و سامانێکی زۆردا گرت
عیراق 04:10 PM - 2026-09-08 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە حاجی كەریم حاجی ئەحمەد بابۆڵی دەكات
پرسەنامە 03:14 PM - 2026-09-08 -
قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە باڵیۆزی روسیا لە عیراق دەکات
کوردستان 02:27 PM - 2026-09-08



.png)
.png)

.jpg)
دابەزێنە

