هەوڵە دیپلۆماسییەكان نرخی نەوت دادەبەزێنن
جیهان 01:06 PM - 2026-08-27
PUKMEDIA
نرخی نەوت دابەزی
بەهۆی دانوستانەكانی ئێران، عومان و قەتەر بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز، نرخی نەوت زیاتر دابەزی، بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 86 دۆلارو 77 سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ 27ی 8ی 2026، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی نزیكەی 1.2% دابەزی، بەشێوەیەك یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلارو 77 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا (WTI) بۆ 81 دۆلارو 10 سەنت دابەزی.
هۆكاری سەرەكیی ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چاوەڕوانییانەی كە لەدانوستانەكانی نێوان ئێران، عومان و قەتەر دەكرێت، كەپێشبینی دەكرێت یارمەتیدەربن لەگەڕاندنەوەی هاتووچۆی كەشتیوانیی بازرگانی بە ناو ئەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، نزیكەی 20%ی دابینكردنی نەوت و گازی جیهان بە شێوەیەكی ئاسایی لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕدەبێت، بەڵام لەئێستادا ئاستی هاتووچۆ بەراورد بەپێش دروستبوونی ململانێكان زۆر دابەزیوەو دۆخەكەی بە هەستیاریی هێشتووەتەوە.
شیكەرەوان ئابوری دەڵێن، دەكرێت كردنەوەی بەردەوامی رێڕەوەكە نرخی نەوت زیاتر داببەزێنێت، لەكاتێكدا تێكچوونی دانوستانەكان یان ئاڵۆزبوونی سەربازی، دەتوانێت بەخێرایی دۆخەكە پێچەوانە بكاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

