لافاوێكی وێرانكەر ناوچەكانی سەر سنووری نێوان چین و نیپاڵی گرتەوە
جیهان 12:32 PM - 2026-08-27
Reuters
لافاوێكی وێرانكەر ناوچەكانی سەر سنووری نێوان چین و نیپاڵی گرتەوە
لافاوێكی وێرانكەر ناوچە شاخاوییەكانی سەر سنووری نێوان چین و نیپاڵی گرتەوەو بەپێی زانیارییەكان، تائێستا نزیكەی 200 كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لەهەزار كەسیش بێسەروشوێنن.
بەپێی راپۆرتی دەزگای بەدواداچوونی زەویناسیی ئەمریکی (USGS)، هۆكاری سەرەكیی كارەساتەكە داڕمانی بەشێكی گەورەی سەهۆڵبەندانێك بووە كە بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێكی بەهێزی ئاو و راماڵینی گوند و پردەكان،بەوو هۆیەشەوە تاوەكو ئێستا 177 كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە1300 كەسیش بێسەروشوێنن، كە 700 كەسیان گەشتیاری بیانیین.
دوای 22 سەعات لە كارەساتەكە، تیمەكانی رزگاركردنی چین بە هاوكاریی هەلیكۆپتەری سەربازیی گەیشتوونەتە دەروازەی سنووری جیرۆنگ كە ناوەندێكی سەرەكیی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵاتە، هاوكات رێژەی بارانبارینی بەردەوام و مەترسیی رۆچوونی زەوی، لافاوی تری بەدوای خۆیدا هێناوەو ئەمەش كاری تیمەكانی رزگاركردنی قورستر كردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

