کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوەو ئەگەری باران هەیە
کوردستان 10:27 AM - 2026-08-27
PUKMEDIA
بارانبارین
كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی 2 بۆ 4 دەرەجە دادەبەزن، هاوکات کەشناسی عیراق، ئەگەری بارانبارینی بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە 27– 08 - 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاراستەی با هی باکووری خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین لەنێوان ( 7– 9) کم دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبنەوە بە ( 2- 4 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر:40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:39 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی
ئەوەشی راگەیاند: سبەى هەینی 28– 08 -2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاراستەی با گۆڕاو دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:39 پلەی سیلیزی
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:30 پلەی سیلیزی
لەلایەکی ترەوە کەشناسی عیراق ئەوەی راگەیاندوە: سەرەتای هەفتەی داهاتووم واتە رۆژانی شەممە و یەک شەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باکوور کە دەرفەتی دابارینی نمەبارانی سووک لەو ناوچانەدا هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

