د.خالید شوانی و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاریکاری یاسایی و داد تاوتوێ دەکەن
عیراق 09:55 PM - 2026-08-22
راگەیاندنی وەزارەتی داد
وێنەیەکى دیدارەکە
وەزیری داد پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری
کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەکات و مەلەفی گواستنەوەی زیندانیانی
بیانی لە سوریا و هاریکاری یاسایی و دادی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 22ى8ى2026 د.خالید شوانی
وەزیری دادى عیراق پێشوازیکرد لە هاریس هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا
لە بەغداد و لەمیانی دیدارەکەدا چەند مەلەفێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران،
دیارترینیان مەلەفی گواستنەوەی زیندانیانی بیانی لە سووریاوە بۆ عیراق، لەگەڵ
تاوتوێکردنی رێکارەکانی پتەوکردنی هاریکاریی دوو قۆڵی لە بوارەکانی یاسایی و
دادیدا.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە
میکانیزمەکانی هاریکاری و هەماهەنگی سەبارەت بە مەلەفی زیندانیانی بیانی و چۆنیەتی
مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مەلەفە لە چوارچێوەی یاسایی و رێکارە پەیڕەکراوەکان کرا و بەهاوتەریب
لەگەڵ یاساکانی عیراق و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان.
هاریس سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ
حکومەتی عیراق و وەزارەتی داد دەربڕی بۆ رۆڵیان لە پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی
بیانی لە سوریاوە بۆ عیراق، دووپاتیشی کردەوە کە ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ
هاوبەشەکانی کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتیی پێویست بۆ عیراق لەم مەلەفەدا، بۆ
ئەوەی رۆڵی هەبێت لە پتەوکردنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

