riklam

ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین بوون پێنج مووچەیان پێنەدراوە

کوردستان 06:32 PM - 2026-08-22
خانەنشینانی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

خانەنشینانی هەرێمی کوردستان

ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشینبوون، مووچەی چوار بۆ پێنج مانگیان پێنەدراوە و وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت:بەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکەیانەوە بووە.


سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ڕایگەیاند، هەر فەرمانبەرێک ئەمساڵ خانەنشین بووبێت، بەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکەیەوە چوار بۆ پێنج مانگ مووچەی پێ نەدراوە. کاتێک مووچەیشی بۆ بەستراوە، یەک مووچەی پێدراوە.

وتیشی، بەپێی یاسا، کاتێک مووچەخۆرێك خانەنشین دەبێت و بەهۆی مامەڵەکەیەوە وەرگرتنی مووچەی دوادەکەوێ، دەبێت کە مووچەی بۆ بەسترا، ئیدی هەموو مووچەکان پێکەوە وەربگرێ.

لە کۆتایشدا، سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ڕایگەیاند: ئەم خاڵە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوەو ئەوانەی مووچەشیان بۆ بەستراوە، مووچەی چوار بۆ پێنج مانگیان راگیراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket