riklam

پزیشکیان: باشترە ئەمڕۆ کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت

جیهان 06:30 PM - 2026-08-21
مەسعود بزشکیان ئاژانسە ئێرانییەکان

مەسعود بزشکیان

كۆماری ئیسلامی ئێران

سەرۆککۆماری ئێران، داوای کۆتاییهێنانی دەستبەجێی جەنگی بەردەوامی وڵاتەکەی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند: باشترە هەر ئەمڕۆ جەنگەکە بپچڕێت.

لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە پزیشکان لە تاران، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند:باشترە ئەمڕۆ کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت، لە کاتێکدا ئێمە لە هەڵوێستێکی بەهێزداین و هەموو جیهان دان بە سەرکەوتنماندا دەنێت، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد  ئەمریکا بە بەزاندنی تەواوی یاسا و ڕێساکان هێرشی کردووەتە سەر خوێندنگە نەخۆشخانە و دامەزراوەکانمان و لەسەرانسەری جیهاندا.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەشکردەوە، ئەنجامی دانوستانەکان "دەستکەوتێکی گەورە" بووە و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پەسندی کردووە، هاوکات لە یاداشتی لێکگەیشتنی ئیمزاکراو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، هیچ بەندێک نییە ئاماژە بە "خۆدەستبەدەستدان"ی ئێران بکات، بەڵکو تەواوی پابەندبوونییەکان ڕوویان لە لایەنی بەرامبەرە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پزیشکیان داوای دادپەروەری و دوورکەوتنەوە لە خۆپەرستی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و کارکردنی یەکگرتووانەی بۆ خزمەتی گەلی ئێران کرد و ڕایگەیاند: پێویستە بەرپرسان بەرپرسیارێتی چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییان بگرنە ئەستۆ، وتیشی: ژێر بارچوون بۆ تۆقاندن لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا قبووڵ ناکەین و تا دوا هەناسە بەرەنگاریان دەبینەوە و وەڵامێکی کەمەرشکێنیان دەدەینەوە.

ئەم لێدوانەی پزیشکیان دوای ئەوە هات کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند: ئەو سزا توندانەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنیان دەکات، وەک "تیرۆری ئابووری" و "تاوان دژی مرۆڤایەتی" ئاڕاستە دەکرێن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترەمپ بەڵێنی هەڵگیرساندنی "جەنگێکی ئابووری" بێپێشینەی دژ بە ئێران داوە لە سایەی بنبەستبوونی ڕێگەچاره دیپلۆماسییەکان و ڕەتکردنەوەی بژاردەی سەربازی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket