riklam

جووڵەی دەریایی لە گەرووی هورمز بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە

جیهان 11:33 AM - 2026-08-21
گەروی هورمز ئاژانسەکان

گەروی هورمز

كۆماری ئیسلامی ئێران

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو جووڵەی دەریایی بە ناو گەرووی هورمزدا پاشەکشەیکرد، بەجۆرێک بە بەراورد بە ڕۆژی پێشتر ژمارەی کەشتییە بارهەڵگرە پەڕیوەکان بۆ نیوە کەمبووەوە ، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی دۆخی ناڕوونی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوەیە.

هاوکات، زانیارییەکان هیچ تێپەڕبوونێکی کەشتییە نەوتهەڵگرە گەورەکان یان کەشتییەکانی گازی سروشتیی شلکراویان تۆمار نەکردووە، لە کاتێکدا تەنها یەک کەشتیی گازهەڵگری گەورە کە پرۆپان و بیوتانی هەڵگرتبوو لە ڕێڕەوی ئێرانییەوە پەڕیوەتەوە.

هەروەها، لە گەرووی باب ئەلمەندەبیش جووڵەی دەریایی بە هەمان شێوە پاشەکشەی کردووە و بەپێی زانیارییەکان، 16 کەشتی چوونەتە ناو گەرووی باب ئەلمەندەب و 7 کەشتیشی لێوە دەرچوون، لە نێویاندا دوو کەشتیی نەوتهەڵگری مامناوەند بوون کە نەوتی خاویان بۆ ڤێتنام و هیندستان دەگواستەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket