riklam

بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران نرخی نەوت دادەبەزێنێت

جیهان 10:10 AM - 2026-08-21
نرخی نەوت دابەزی ئاژانسەکان

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت

ئەمڕۆ 21ی8ی2026، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆکاری بەردەوامیی ململانێی ئەمریکا و ئێران بووەتە هۆی پەکخستنی بەردەوامی بەرهەمهێنان و دابینکردنی نەوت لە ناوچەی سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، گرێبەستەکانی نەوتی خاوی برێنت 23 سەنت یان بە ڕێژەی 0.3% دابەزین بۆ 93.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش دوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشووتردا بە ڕێژەی 2.4% بەرزبووبوونەوە، هەروەها گرێبەستەکانی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکی (WTI) 33 سەنت یان 0.4% دابەزین بۆ 86.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای بەدەستهێنانی 2.3% دەستکەوت لە دانیشتنی پێشووتردا.

لە ماوەی پێنج دانیشتنی ڕابردووی مامەڵەکردندا، نەوتی برێنت زیاتر لە 7% بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا نەوتی تەکساس زیاتر لە 8%ی دەستکەوتی بەدەستهێناوە، و هەردوو پێوەرەکە گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی خۆیان لە دوای 24ی تەممووزەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕێککەوتنێکی پێشتری ئاڵوگۆڕی ئاگبەست لە نێوان لایەنەکاندا لەم هەفتەیەدا بەسەرچوو بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک هەوڵبدات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، هەروەها دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی ئابووریی لەو وڵاتانە کردووە کە پشتیوانی لە ئێران دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket