نرخی نەوت بەجێگیری دەمێنێتەوە

جیهان 10:04 AM - 2026-08-20
نرخی نەوت PUKMEDIA

نرخی نەوت

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، هەڕەشەی سەپاندنی سزای ئابووریی توندتری کردە سەر ئێران، ئەمەش نرخی نەوتی لەبازاڕدا بۆ ئەمڕۆ بەجێگیری هێشتەوە.

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.25% بەرزبوونەوە و گەیشتنە 91.85 دۆلار، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساس (WTI) بە رێژەی 0.15% بەرزبوونەوە و گەیشتنە 84.52 دۆلار.

بازاڕەکان خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی درێژخایەن لە گەروی هورمز ئامادە کرد، دوای ئەوەی ترەمپ ڕایگەیاند کە واشنتن سزای ئابووریی قورستر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

ترەمپ هیچ وردەکارییەکی دەربارەی ئەم سزایە نوێیانە نەخستەڕوو، بەڵام داوای لە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا کرد کە بەشدار بن لەم هەوڵەدا، و هۆشداریی دایە هەموو وڵاتێک لە ئەنجامدانی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا، و پلانەکانی بە "توندترین پرۆسەی ئابووری بۆ سەرکوتکردن کە تا ئێستا دژی هیچ وڵاتێک لە مێژوودا نەگیرابێتەبەر" وەسف کرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە