riklam

ئینگلتەرا ... زیاتر لە 200 کەس تووشی ڤایرۆسی سالمۆنێلا بوون

جیهان 04:22 PM - 2026-08-19
هێلکەی مریشک Hurriyet

هێلکەی مریشک

تەندروستى

ژمارەی تووشبووانی سالمۆنێلا لە ئینگلتەرا گەیشتە 207 کەس و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، بەرپرسانی وڵاتەکەش ئاماژە بەوەدەکەن، ڕەنگە هێلکەی هاوردە سەرچاوەی نەخۆشییەکە بێت.

دەزگای سەلامەتی تەندروستی بەریتانیا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سالمۆنێلا لە سەرتاسەری وڵات بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: 207 کەس کە تەمەنیان لە نێوان یەک بۆ 90 ساڵاندایە تووشی نەخۆشییەکە بوون.

راشیگەیاندووە،لانیکەم 34 کەس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکە، کە دوو کەسیان توشی هەوکردنی خوێنبوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket