هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچی دوایی تەحسین چیچۆ

پرسەنامە 12:23 PM - 2026-08-18
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک تەحسین چیچۆ دەکات.

دەقی پەیامەکە..

بەڕێزان ، خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک تەحسین چیچۆ

زۆر بە داخ و خەمەوە هەواڵی کۆچی دوای ئەندازیار و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر کاک ( تەحسین چیچۆ )ـم پێگەیشت .!

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو هەموو خزم و کەس و کار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم ؛ لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمەتانین .!

داواکارم لە خوای باڵادەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .!

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە