نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانه‌ له‌ كوژراون و برینداربوون و رفاندنی كارمه‌نده‌كانی

جیهان 12:21 PM - 2026-08-18
ئۆتۆمبێلى نەتەوەیەکگرتوەکان Ajans

ئۆتۆمبێلى نەتەوەیەکگرتوەکان

جیهانى

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، له‌ساڵی 2025 ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی و تراژیدیی دیكه‌ی له‌ ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی كارمه‌ندانی مرۆیی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كراوه‌، به‌جۆرێك 907 كارمه‌ند كوژراون، بریندار كراون یان رفێنراون.

نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2025دا 350 كارمه‌ندی فریاگوزاری مرۆیی كوژراون، كه‌ 186 كارمه‌ندیان له‌ غه‌ززه‌ و 71 كه‌سیان له‌ سودان بوون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له‌ وڵاتانی تربوون.

به‌پێی ئاماری رێكخراوی OCHA بۆ كاروباری مرۆیی كه‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2026ه‌وه‌ تا مانگی ئاب 82 كارمه‌ندی فریاگوزاری مرۆیی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا كوژراون و 97 ی دیكه‌ش برینداربوون و 39ی دیكه‌ش رفێندراون، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی ته‌نها سێ ساڵدا زیاتر له‌ هه‌زار كارمه‌ندی فریاگوزاری مرۆیی كوژراون، ئه‌مه‌ش به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

رێكخراوه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌: به‌ته‌نها ئیدانه‌كردن به‌س نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌وڵه‌ته‌كان پابه‌ندی یاسا مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن و هه‌موو ئامرازه‌ به‌رده‌سته‌كان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی فریاگوزاری به‌كاربهێنن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی پێشێلی رێساكان ده‌كه‌ن، ده‌بێت رووبه‌ڕ‌ووی لێكه‌وته‌ی كاره‌كانیان ببنه‌وه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە