کۆڵۆمبیا.. زیانەکانی بوومەلەرزەکەی 10ی ئاب ئاشکرا کران
جیهان 09:57 AM - 2026-08-18
Ajans
وێنەیەکى دواى بوومەلەرزەکە
سەرۆکی کۆڵۆمبیا رایگەیاند: ئەو بوومەلەرزەیەی لە 10ی ئابدا بە گوڕی
7.4 پلە روویدا، زیانێکی ماددی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە مەزەندە دەکرێت بە
9.5 ملیار دۆلار.
ئابێلاردۆ دی لا ئێسپریێلا،
سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئاماژەی بە زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە کرد و رایگەیاند: لە کاتێکدا ژمارەی کۆچکردووان
بەپێی راپۆرتەکانی پەیمانگای پزیشکی دادوەری (IML) بە 304
کەس تۆمار کراوە، بەڵام ژمارەی راستەقینەی گیانلەدەستدان تا ئێستا 289 کەسە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی خەمڵاندنێکی تەکنیکی سەرەتایی
لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتەوە، زیانە ماددییە راستەوخۆکان لەو ناوچانەی زۆرترین
زیانیان بەرکەوتووە، بە 30 تریلیۆن پێسۆی کۆڵۆمبی (9.5 ملیار دۆلار) مەزەندە
دەکرێت.
گوتیشی: "تا ئێستا چوار هەزار و 187 کەس
بریندار بوون و 143 کەسیش بێسەروشوێنن، هەروەها زیاتر لە 120 هەزار و 328 خێزان
وەک زیانلێکەوتوو تۆمار کراون، 26 هەزار و 945 خانوو وێران بوون، هەروەها زیاتر لە
127 هەزار و 557 خانوو زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ کارەساتەکە 450 شارەوانی لە 15
ویلایەتی گرتۆتەوە ئەمەش بەو مانایەیە کە نزیکەی یەک لەسەر سێی وڵاتەکەمان زیانی
بەرکەوتووە بە زیانلێکەوتوو.
وتیشی: تا ئێستا چوار هەزار و 187 کەس بریندار بوون و 143 کەس
بێسەروشوێنن، هەروەها زیاتر لە 120 هەزار و 328 خێزان وەک زیانلێکەوتوو تۆمار
کراون، بەپێی ئامارەکان، 26 هەزار و 945 خانوو بەتەواوی وێران بوون، هەروەها زیاتر
لە 127 هەزار و 557 خانووی دیکەش زیانیان
بەرکەوتووە، کارەساتەکە 450 شارەوانی لە 15 پارێزگادا گرتووەتەوە، ئەمەش بەو
مانایەیە کە نزیکەی یەک لەسەر سێی وڵاتەکەمان زیانى بەرکەوتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

