هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا بۆ كۆچی دوایی مەحمود سەیف قازی
پرسەنامە 07:15 PM - 2026-08-16
PUKMEDIA
مەحمود سەیف قازی
ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتمانپەروەرو ئازادیخواز مەحمود سەیف قازی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەداخو پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتمانپەروەرو ئازادیخواز (مەحمود سەیف قازی) كوڕی (ژەنەراڵ محەمەد حسێن خانی سەیف قازی)، وەزیری جەنگ لەحكومەتی كۆماری كوردستانم بیست.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی قوڵم ئاڕاستەی خانەوادەو سەرجەم كەسوكارو بنەماڵەی كوردپەروەرو نیشتمانپەروەر (سەیف قازی) دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
لەخوای گەورە دوعاخوازم جێگای خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامی بەئێمەو خانەوادەو كەسوكارو هەموو لایەك ببەخشێت.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

